کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مووچەی مانگی سێی لیوا پیادەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

.

05:46 PM - 02/04/2024

بریارە رۆژی یەکشەممە، مووچەی مانگی ٣ی ٢٠٢٤ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوایی ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان(ژمێریاری سەربازی) ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون.

 هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئێستادا بانکەکان ئاگادارکراونەتەوە کە ڕۆژی یەک شەممە ٧ی نیسان ٢٠٢٤، موچەی مانگی(٣)ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە