کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بافڵ و قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ، سەردانی پێشمەرگەی دێرین بەرزان حەسەن ناسراو بە ( بەرزانی تەمین ) یان کرد

.

01:39 PM - 02/04/2024

ئەمڕۆ ٢ / ٤ / ٢٠٢٤ لەسەر ڕاسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان ، هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ، سەردانی پێشمەرگەی دێرین هەڤاڵ بەرزان

حەسەن ناسراو بە ( بەرزانی تەمین ) یانکرد


لەو بەسەرکردنەوەیەدا مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام رۆڵ و پێگەی هەڤاڵ بەرزانیان بەرزنرخاند کە لەماوەی ژیانی پێشمەرگایەتیدا وەک قارەمانێکی کوردایەتی چەندین جار بریندار بووە و لە ساڵی ١٩٨٨ بەچەکی کیمیایی لە شانەخسێ برینداربووە تا ئێستەش لێکەوتەکانی ئەو ڕوداوە سەخت و تراژیدیایانەی ژیانی پێشمەرگایەتی بەجەستەیەوە ماوە و لەگەڵی دەژی بەڵام سەرباری هەموو ئەو نەهامەتیانە وەک تێکۆشەرێک بەورەیەکی بەرز ماوەتەوە بۆ ساتێکیش پشتی لە گەلەکەی نەکردووە کە یەکێتی بە چاوی رێزەوە لەو مێژووە پرشنگدارەی هەموو ئەو تێکۆشەرانە دەڕوانێت کە بەشێکی گرنگ بوون لە سەرخستنی شۆڕشی نوێ ، مەکتەبی سکرتارییەت بە ئەرکی خۆشی دەزانێت لە خزمەتی هەموو ئەو هەڤاڵانەدا بێت کە بەشێک بوون لە خەباتی چەکداری .


لەبەرامبەردا هەڤاڵ بەرزانی تەمین ئەم بەسەرکردنەوەو ئاوڕدانەوەیەی بە هەنگاوێکی ئەرێنی وەسفکرد بۆ لە نزیکەوە ئاگەداربوون لە ژیان و گوزەرانی هەموو ئەو تێکۆشەرانەی رۆژانێک ژیانی خۆیان بەخشی بە شۆڕشی کوردایەتی و دووپاتیشکردەوە وەک هەمیشە لە خزمەتی رێبازی سەرۆک مام جەلال و کوردایەتی دەبێت .

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە