کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەسلێمانی دەستبەسەر زیاتر لە 10 تۆن سەوزە و میوەی خراپبوودا گیرا

.

01:12 PM - 02/04/2024

 

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە ، لە مانگی رابردوودا بڕێكی زۆر لە سەوزە و میوەی خراپبوو دەستیبەسەردا گیراوە كە شەش تۆنی پەتاتە بووە.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، لە مانگی ئازاردا، دەستبەسەر زیاتر لە 10 تۆن و 250 كیلۆگرام سەوزە و میوەی خراپبوودا گیراوە كە خاوەنەكانیان بەنیازی ساغكردنەوەی بوون لە بازارەكاندا، بەشێك لە سەوزە و میوەكان لە شەش تۆن و 530 كلیۆگرام پەتاتە، 450 كیلۆگرام زەنجەبیل، 650 كیلۆگرام كاهوو، 250 كیلۆگرام پیازی تەڕ، 340 كیلۆگرام كاڵەك پێكهاتوون.

 

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەناو ئەو بەرهەمە خراپبووانەی لەناوبراون 150 كیلۆگرام تور، 350 كیلۆگرام هەنار، 550 كیلۆگرام سندی و لیمۆ و لالەنگی، 180 كیلۆگرام كەستانە، 150 كیلۆگرام بیبەر، 300 كیلۆگرام بامیە و 180 كیلۆگرام ترێ هەبوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە