کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیستی مووچەی مانگی سێ رەوانەی بەغدا كرا

.

02:09 PM - 01/04/2024

وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاند، لە رێگەی ئۆنلاینەوە ،لیستی مووچەی مانگی ئاداریان رەوانەی بەغدا كردووە .

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند،لیستی مووچەی مانگی ئاداریان لە رێگەی ئۆنلاینەوە رەوانەی بەغدا كردووە، ئاماژەی بەوەشكرد، لیستەكە پلە بەرزكردنەوەی لەگەڵدا نییە، چونكە ئەو لیستەی ئامادە دەكرێت بۆ پلەبەرزكردنەوە هێشتا تەواونەبووە. راشیگەیاند، لیستەكە تەواوی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی لەخۆ دەگرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ دابینكردنی مووچەی یەك مانگی مووچە خۆرانی هەرێم پێویستی بەبڕی 949 ملیار دینارە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە