کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خوێندنەوەیەک بۆڕۆمانی(ئەفسانەی کەلی ناوگردان)

.

08:39 PM - 22/03/2024

خوێندنەوەیەک بۆڕۆمانی(ئەفسانەی کەلی ناوگردان)

 

ئەمین محەمەد

 

ڕۆمانی ئەفسانەی (کەلی ناوگردان) نووسینی ڕۆمان نووسی بەئەزمون خاتووگەلاوێژ خانە ،ڕۆمانێکی تایبەت بەمێرمنداڵانی پڕلەخەیاڵ وفەنتازیایە،  ئەم ڕۆمانەلەساڵی 2006چاپی یەکەمی کراوە،شایانی باسە خاتوگەلاوێژ بەم ڕۆمانە دەبێتەیەکەمین ژن کە ڕۆمانی بۆمێرمنداڵانی کورد نووسیوە، ئەگەربمانەوێت خوێندنەوەیەکی ووردو ئەکادیمی بۆئەم دەقەبکەین ،دەگەینەئەوئەنجامەی لەڕوی کات وشوێن و چنین و گرێ وکارەکتەرو زمانی باڵای چیرۆک نووسین و بوونی ڕەگەزی خەیاڵی فراوان و لەبەرچاوگرتنی ئەوقۆناغەی دەقەکەی بۆنووسراوە،ئەوا تەواو مەرجەکانی ڕۆمانی تێدایەو تا ئاستێکی باش بێ کەم و کووڕییە،ئەم رۆمانە بنچینەیەکی پتەوە بۆ داهاتوی ئە م ژانرە گرنگە.چونکەئەدەبی منداڵانی کورد بەگشتیی و ژانری ڕۆمان بەتایبەتی لەچاو ئەدەبی منداڵانی جیهاندا  تائێستا لەقۆناغێکی سادەو چەقبەستویدایە،دەتوانین بڵێین لەم دواییەدا ،چەندنووسەرێکی خەمخۆروبەتوانای ئەدەبی منداڵان هەوڵی بەرچاویانداوە،لەوبوارەدا،خاتوگەلاوێژ بەنووسینی ئەم ڕۆمانەو چەندچیرۆکێکی تایبەت بەمنداڵان یەکێکەلەنووسەرەدیارەکانی ئەوبوارە،چونکەبەڕێزیان هەرچۆن لەنووسینی ڕۆمانی گەورەساڵاندا شارەزاوسەرکەوتوبوون ،بەهەمان سەلیقەوگوڕوتینەوەکاری تێداکردوە،بەڵام بەهۆکاری تازەیی ونەناسراوی ئەوژانرە هەستیارەوە لەنێوئەدەبی منداڵانی کورد،دا تائێستا لەسەر ناو و شێوازو هەندێک تایبەت مەندیی ،ڕێکنەوتوین،بەنمونە،ئەودەقانەی تائێستا بەناوی ڕۆمانی منداڵان ومێرمنداڵانەوە نووسراون،چەند جۆرێکن لەهەندێک ڕووەوەهەڵەوناتەواوییان تێدایە ،بۆیە بەندەپێشنیارم کردووەوپێمباشە ، ڕۆمانی ئەفسانەی کەلی ناوگردان بەشێوازێکی نوێ و گونجاو چاپبکرێتەوەوئەوهەڵەوکەمووکووڕییانەی لەبەرگ وناوەرۆک و هەڵەی چاپداهەن ڕاست بکرێنەوە،من دڵنیام ئەوکارە هەم خزمەتە بەدەبی منداڵانی کوردو هەم بەنووسەری ڕۆمانەکە ،هیوای تەمەندرێژی وتەندروستیی باش بۆخاتوو گەلاوێژ دەخوازم.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە