کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان 10ی حوزەیرانی وەكو رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرد

.

03:28 PM - 03/03/2024

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان 10ی حوزەیرانی وەكو رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرد
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئەمڕۆ فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ دیاریكردنی ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان ئیمزاكرد.


له‌ فه‌رمانه‌كه‌دا پاڵپشت به‌ بڕگه‌ی (دووه‌م) له‌ مادده‌ی (ده‌یه‌م) له‌ یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ (1)ی ساڵی 2005ی هه‌مواركراو، سه‌رۆكی هەرێم بڕیاری داوه‌ به‌ دیاریكردنی ڕۆژی 2024/6/10 به‌ واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شه‌شه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.


به‌پێی فه‌رمانه‌كه‌ هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان پابه‌ند ده‌بن به‌ ئه‌نجامدانی كاری پێویست بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م فه‌رمانه،‌ هه‌ر ئه‌مڕۆش له‌ ڕۆژی ده‌رچوونییه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت..

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە