کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دووەمین كۆنفرانسی یەكێتیی نووسەرانی جینۆسایدی كوردستان لە چەمچەماڵ بەڕێوەچوو

.

03:09 PM - 03/03/2024

دووەمین كۆنفرانسی یەكێتیی نووسەرانی جینۆسایدی كوردستان بەدروشمی یەكخستنی تواناكانی قەڵەم لەپێناو كوردستانێكی بێ جینۆساید لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لەچەمچەماڵ بەڕێوەچوو، لەكۆنفرانسەكەدا باس لە هەوڵەكانی نووسەرانی كورد لە دەرەوە و ناوەوەی كوردستان و عیراق كرا، كە ساڵانێكە لەرێگەی نووسینەكانیانەوە و چ لەڕێگەی فیلمنامە و كتێبەوە و چ لەڕێگەی دیكۆمێنتەوە هەوڵیانداوە جیهان بە ئازارەكانی جینۆسایدە یەك لە دوای یەكەكانی گەلی كورد ئاشنا بكەن.

هاوكات، ژمارەیەك لە نووسەرانی كورد كە ئامادەی كۆنفرانسەكە بوون پەیامی جینۆسایدی كوردیان بە ئامانەتێك وەسفكرد و وتیشان، ناساندنی بە دونیای دەرەوە لە ئەستۆی ئەواندایە، هەروەها لەكۆنفرانسەكەدا جارێكیتر هەیكەلی یەكێتیی نووسەرانی كورد سەرلەنوێ داڕێژرایەوە و سەرۆك و ئەندامەكانی یەكێتییە كە دەستنیشانكران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە