کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سلێمانی .. دەستبەسەر 25تۆن قەیسی و بادەم و هەڵوژەی وشکدا گیرا

.

01:20 PM - 03/03/2024

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لیژنەکانیان توانییان دەستبەسەر 25تۆن قەیسی و هەڵوژە و بادەمدا بگرن کە خاوەنەکەی بەنیازبووە ساغی بکاتەوە.

لیژنە تایبەتمەندییەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، لەئەنجامی سەردانە بەردەوامەکانی لیژنە هاوبەشەکان بۆ کۆگاکانی عەمبارکردنی کاڵاوشمەک و خواردەمەنی، دەست بەسەر (25) تۆن قەیسی، بادەم و هەڵوژەی وشکدا گیراوە کە خاوەنەکەی بەنیازبوە لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا بەهاوڵاتیانی بفرۆشێت و ساگی بکاتەوە لە بازاڕدا.

هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، ئەو کۆگایەی کە قەیسی، بادەم و هەڵوژەکەی تیادا عەمبارکراوە، هیچ یەکێک لە رێنماییەکانی جێبەجێ نەکردوە، ئەوەش هۆکاری كه‌ڕوكردن و خراپبونی ئەو کاڵاوشمەک و خواردەمەنییەکانە.

لە راپۆرتەکەشدا هاتووە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی قەیسی، بادەم و هەڵوژەکە لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

428507633_794648466026072_3854257123255203448_n.jpg

428518550_794648476026071_2198341584168312663_n.jpg

431188560_794648439359408_5147386465431873037_n.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە