کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی رابردوو دیاریکرا

.

11:51 AM - 03/03/2024

نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی رابردوو لەشاری سلێمانی دیاریکرا وخشتەی پێدانی کارەباش بۆ مانگی رەمەزان گۆڕانکاری بەسەردادێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند،  بەپێی نرخی سوتەمەنیی لە بازاڕەکاندا نرخی سەعاتێک بۆ هەر ئەمپێرێک بە 41 دینار دیاریکراوە  لەکاتێکدا موەلیدە ئەهلییەکانی شاری سلێمانی مانگی رابردو 285 بۆ 320 سەعات کارەبایان داوەتە هاوڵاتییان و نرخەکەیش لەنێوان 12 بۆ 20 هەزار دینار دیاریکراوە.


 هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە،  نرخەکە لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکە جیاوازە، بەشێک لە گەڕەکەکان لەنێوان 12 بۆ 13 هەزاردایە و ئەو گەڕەکانەیش لە 7ی بەیانی بۆ 1ی شەو کاریان کردوە نرخی ئەمپێرێکیان لەنێوان 16 بۆ 17 هەزار و ئەو موەلیدانەیش 24 سەعات  کاردەکەن هەر ئەمپێرێکیان بەرامبەر 20 هەزار دیناردایە.

 لە راگەیەندراوەکەی کارەبای سلێمانیدا هاتووە، خشتەی کارکردنیش لەنێوان 1ی پاشنیوەڕۆ بۆ 1ی شەو لەکاتی کوژانەوەی کارەبای نیشتیمانی کاردەکەن، بەیانیانیش لە سەعات 6:30 بۆ 8:00 کاردەکەن و لە مانگی رەمەزانیش خشتەی پێدانی کارەبا  گۆڕانکاری بەسەردا دێت.


ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە رۆژانی هەینی و شەممەیشدا بەیانیان کارناکەن لەبری ئەوە سەعات 11ی پێشنیوەڕی بۆ 1ی شەو کاردەکەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە