کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لایەنە براوەکانى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک کۆدەبنەوە

.

11:47 AM - 03/03/2024

لایەنە براوەکانی کەرکوک جارێکی دیکە بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی شارەکە لە بەغدا کۆدەبنەوە. 

ئەحمەد فاتیح، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە فراکسیۆنی یەکێتی بە گەلی كوردستانی راگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ 3سەرکردەی لایەنە براوەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەبەغدا بەسەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆببنەوە".

ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی یەكێتی ئامادە دەبێت و چاوەڕوان دەکرێت لەکۆبونەوەکەدا کارنامەی لایەنە براوەکان بخرێتەڕوو بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر خاڵە هاوبەشەکان بدرێت و هەیکەلێک بۆ ئیدارەی کەرکوک دابنرێت".

ئەوەش دوای ئەوەدێت، لە كۆبوونەوەی رابردووی لایەنە براوەكان كە لە ٢١ی شوبات ئەنجامدرا، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ولایەنە سیاسییەکانی براوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە بەغدا بەشدارییان تێداكرد بۆ تاوتوێکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکوک و دیاریکردنی پارێزگارو سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک.

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە