کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بڕیار ره‌شید: دوای كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری بانكی ده‌بێت هه‌وڵی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدرێت

.

11:36 AM - 03/03/2024

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت:"پێویستە حکومەتی هەرێم و حکومەتی عیراق میکانیزمێک بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگایی فیدراڵی لەبارەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە بدۆزنەوە"، دەشڵێت:"دوای کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆران پێویستە پلە بەرزکردنەوەش دەستپێبکاتەوە".

د.بڕیار ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاندووە: "دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی، پێویسته‌ وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات و هه‌ردوو حكومه‌ت رێكبكه‌ون له‌سه‌ر میكانزمی كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری بانكی بۆ مووچه‌خۆران و ئاماده‌كردنی هه‌ژماره‌كه‌ له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا، به‌ڵام له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا بڕیاری دادگای فیدراڵی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نابێت مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم دوابكه‌وێت".

" هه‌وڵه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی بانكه‌ فیدراڵییه‌كانه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه‌ پشتر وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن چه‌ند جارێك ئه‌و داوایه‌م كردبوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئادار لقی بانكه‌ فیدراڵییه‌كان نه‌كرانه‌وه‌، پێویسته‌ هه‌ردوو حكومه‌ت له‌سه‌ر میكانزمی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی رێكبكه‌ون"، د.بڕیار ره‌شید وایوت.

له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند:"سه‌ره‌تا پێویسته‌ هه‌ژماری بانكی بۆ مووچه‌خۆران بكرێته‌وه‌و پاشانیش هه‌وڵی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدرێت، كه‌ ده‌بوو حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان زۆر زووتر پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌ستپێبكردایه‌ته‌وه‌".

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە