کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دوو بارزگانی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر دەستگیرکران

.

07:57 PM - 02/03/2024

 

ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی دوو بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بڕی (٥) کیلۆگرام له‌ مادده‌ی هۆشبه‌ری راگه‌یاند.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند، لە بەردەوامی هەوڵەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و دەستگیرکردنی تۆمەتباران، ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانرا بڕی (٥)کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کریستاڵ)، دوای هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی  ئاسایشی بازگەکان، دەستی بەسەردا بگیرێت.

ئاماژەی بەوەکرد، لەم چالاکیەدا دوو بازرگان دەستگیرکران، کە لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە ماوەیەکی زۆر بوو بەدوای ئەم دوو تۆمەتبارەوەبوون.

ئاسایی هەولێر ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەو دوو تۆمەتبارە یەکێک بوون لەو سەرچاوانەی ئەم ماددانەیەیان دەگەیاندە ناو شاری هەولێر و لەوێش ساغییان دەکردەوە و گەنج و لاوی کوردیان بەهۆیەوە بەلاڕێدا دەبرد .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە