کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ژنە كوردێك بۆ یەكەمجار دەبێتە ئەندامی پەرلەمانی ئێران

.

06:02 PM - 02/03/2024

 

ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنی شارەزایانی ڕێبەری ئێران ڕاگەیەنرا و بۆ یەکەمینجار لە مێژووی ئێراندا ژنە کوردێک دەبێتە ئەندامی پەرلەمانی وڵاتەکە.

دوێنێ‌ هەینی 1ی ئاداری 2024، دوانزه‌هه‌مین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنی شارەزایانی ڕێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە بە ڕۆژهەڵاتی كوردستانیشەوە ئەنجام درا.

بەپێیی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەكە ماڵپەڕی ئێرنا رایگەیاند، لە بازنەی پارێزگای ورمێ‌ لە 12 كورسی پەرلەمان، كورد توانی 7 كورسی بەدەست بهێنێت، كە لەناو شاری ورمێ‌ دوو كورسی بۆ كورد و كورسییەكان بۆ ئازەرییەكان یەكلایی بووەوە.

هەروەها بۆ یەکەم جار ژنە کوردێک دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی شورای ئێران، کە ئەویش شەهێن جەهانگیرییە و نوێنەرایەتی ورمێ دەکات و لە هەڵبژاردنەکەدا 117 هەزار و 786 دەنگی بەدەستهێناوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە