کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وادەی دروستكردن و نوێكردنەوەی كارتی دەنگدان كۆتاییهات

.

09:00 PM - 29/02/2024

 

ئەمڕۆ وادەی دروستكردن و نوێكردنەوەی كارتی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان لەهەرێمی كوردستان كۆتاییهات. 

ئەوەش دوای ئەوەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لەسەرەتای ئەم مانگەوە بنكەكانی بەڕووی دەنگدەرانی هەرێمی كوردستان كردبووەوە بۆ ئەوەی كارتی بایۆمەتری دەنگدان دروست بكەن.

 بەپێی ئەو ئامارانەی كۆمسیۆن بڵاویكردوونەتەوە تا 15ی مانگ 31 هەزار و 889  كەس كارتی بایۆمەتری دەنگدانیان وەرگرتۆتەوە. هەر بەپێی ئامارەكان  لەهەرێمی كوردستان سێ ملیۆن و 789 هەزار و 405 دەنگدەر مافی بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردن پەرلەمانی كوردستان هەیە و ئەوانەی كارتی بایۆمەتری دەنگدانیان هەیە ژمارەیان زیاتر لە دوو ملیۆن و 350 هەزار كەسە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە