کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی: یونامی شایەتێکی باوەڕپێکراوی نێودەوڵەتییە بۆ رووداوەکانی عێراق

.

05:43 PM - 29/02/2024

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ جنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبویەوە و پێکەوە باسی چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولایان کرد.

لەکۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ ٢٩ شوبات لە هەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی و جنین پلاسخارت دواپێشهات و گۆڕانکارییەکانیانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکەیان خستە بەرباس.

لەتەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا باسی دۆخی سیاسی کرا و جەختیان لەسەر گرنگی چارەسەرکردنی گرفتەکان کردەوە لەڕێی گفتوگۆوە و پشتبەست بەدەستوری عێڕاق.

جێگری سەرۆکی حکومەت رۆڵی یونامی بەرز نرخاند، بە تایبەت لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانیان لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە هەستیارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان. لە هەمان کاتدا رایگەیاند: یونامی شایەتێکی باوەرپێکراوە بۆ ئەو رووداوانەی لە عێراق و کوردستان روو دەدەن، و لەهەمانکاتدا پێگە نێودەوڵەتیەکەیان بەکار دەهێنن بۆ ئەوەی دەنگی بێدەنگەکان بگەیەنن بە جیهان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە