کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق لە پلەی چوارەمی جیهانی عەرەبیدایە لە بازاڕی خانووبەرەدا

.

04:39 PM - 29/02/2024

بەپێی داتاكانی تایبەتمەند لە بواری خانووبەرە، لەمساڵدا عیراق لە ڕیزبەندی چوارەمی جیهانی عەرەبی لە بازاڕی خانووبەرە لە كۆی 14 وڵاتدا گرتووە.

سعودیە لە پلەی یەكەمدایە لەسەر ئاستی جیهانی عەرەبی بە بەهای پێشبینیكراو بە زیاتر لە 2 ملیار دۆلار و گەشەی سەدا 2، مەغریبیش بە پلەی دووەم دێت بە بەهای پێشبینیكراوی یەك ملیار و 630 ملیۆن دۆلار و گەشەی سەدا 4.

بەپێی داتاكان، میسر لە بازاڕی خانووبەرەی عەرەبیدا پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە و بەهای پێشبینیكراوی بۆ ئەم ساڵ یەك ملیار و 450 ملیۆن دۆلار بووە، هەروەها عیراق بە بەهای پێشبینیكراوی یەك ملیار و 120 ملیۆن دۆلار پلەی چوارەمی بەدەستهێناوە،و  گەشەی سەدا 6ی لەبواری خانووبەرەدا بەدەستهێناوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە