کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پلاندانانی عیراق: ئەنجامدانی سەرژمێری گشتیی پێویستی بە 300 ملیار دینارە

.

04:28 PM - 29/02/2024

وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایگەیاند پرۆسەی سەرژمێری گشتیی لە 20ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ دەكرێت و پارێزگای كەركوك و هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە و پێویستی بە 300 ملیار دینارە.

عەبدولزەهرە هەنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەزارەتی پلاندانان ئامادەكاری تەواوی كردووە، بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لەمساڵدا، كە بریارە لە 20ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ئەنجامبدرێت.

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق ئەوەشی روونكردەوە، بودجەی سەرژمێرییەكە ساڵی رابردوو بڕی 100 ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە، بەڵام سەرخستنی كارەكە لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراق، پێویستی بە بودجەی 300 ملیار دینار هەیە لە بودجەی گشتی.

باسی لەوەشكرد، سەرژمێرییەكە هەمەلایەنە دەبێت لەسەر دانیشتوان بەگوێرەی تەمەن و رەگەز و خانووبەرە و دامەزراوەكان، بۆ ئەوەی ژمارەیەكی راستەقینە لەسەر هەموو شتەكان لەبەردەستدا بێت.
دوا سەرژمێری كە لە عیراقدا ئەنجامدراوە لە ساڵی 1997دا بووە، پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانی لێبەدەر كراوە، چونكە لەو كاتەدا لە دەرەوەی دەسەڵاتی حكومەتی پێشووی عیراق بووە.

بەگوێرەی خەمڵاندنەكانی وەزارەتی پلاندانانی عیراق، تا كۆتایی ساڵی 2024، چاوەڕواندەكرێت ژمارەی دانیشتوانی عیراق بگاتە زیاتر لە 43 ملیۆن كەس.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە