کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمڕۆ تۆماركردن و نوێكردنەوەی كارتی دەنگدان كۆتایی دێت

.

11:16 AM - 29/02/2024

ئەمڕۆ وادەی ناوتۆمارکردن و نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی ھەرێمی کوردستان کۆتایی دێت، کە کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عیراق دیاریکردووە.

بەگوێرەی راگیەندراوێکی پێشتری کۆمسیۆنی عیراق، پاش ئەوەی لە رۆژی 1ـی شووبات کۆمسیۆن بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی وادەکە بۆ ماوەی 20 رۆژ، دواتر جارێکی دیکە وادەکە بۆ ماوەی 10 رۆژی دیکە درێژکرایەوە و ئەمڕۆ 29-2-2024، کۆتا دەرفەتە بۆ تۆمارکردن و نوێکردنەوەی تۆماری کارتی بایۆمەتریی دەنگدان.

 

ئەو هاووڵاتییانەی لەدایکبووی ساڵی 2006 بۆ خوارەوەن، دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بکەن. ژمارەی ئەو دەنگدەرانەشی لە ھەرێم سەردانی ناوەندەکانی تۆماری بایۆمەترییان کردووە تا 15 ئەم مانگە گەیشتووە 31 ھەزار و 889 کەس.

کۆمسیۆن دەشڵێت، ئەمرۆ كۆتا وادەیە و هاووڵاتیان دەتوانن تا کاتژمێر 3ـی پاش نیوەڕۆ سەردانی ناوەندەکانی نوێکردنەوەی دەنگدان بکەن لە شار و شارۆچکەکان.

 

ئەو بەڵگەنامانەی کە پێویستن لەگەڵ خۆتدا بیانبەیت:

1- کارتی نیشتیمانی یان (پێناسی باری شارستانی و رەگەزنامە)

2- کۆبونی خۆراک.

3- بەڵگەنامەی نیشتەجێبوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە