کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

.

10:36 AM - 29/02/2024

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوەو رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەشی ئەمڕۆ رایگەیاند، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت لە نێوان 10 بۆ 20 کم/ک، پلەکانی کەمێک بەرز دەبێت بە ( 1 – 2 ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

هەروەها، سبەی هەینی1ی ئادار، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەهەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەنزیکەی دوو بۆ چوار پلە بەرزدەبنەوە.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

 

هەولێر : 15پلەی سیلیزی

 

سلێمانی :12 پلەی سیلیزی

 

دهۆک : 16پلەی سیلیزی

 

کەرکوک : 17پلەی سیلیزی

 

هەڵەبجە : 14پلەی سیلیزی

 

زاخۆ : 6پلەی سیلیزی

 

حاجی ئۆمەران: 3پلەی سیلیزی

 

سۆران : 14پلەی سیلیزی

 

گەرمیان : 18پلەی سیلیزی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە