کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆککۆماری ئەرمینیا گەیشتە هەرێمی كوردستان

.

10:28 AM - 29/02/2024

سەرۆکی ئەرمینیا گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

ڤاهگن خاچاتوریان، سەرۆکی ئەرمینیا دوای سەردانی بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عیراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەرمینیا کۆدەبنەوە و باسی پەیوەندییەکانی هەردوولا، بەهێزکردنی پەیوەندیی ئابووری و وەبەرهێنان دەکەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە