کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەفتەی داهاتوو رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکرێت

.

05:03 PM - 24/02/2024

سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مانگی (6) هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت و هەفتەی داهاتوو ڕۆژی هەڵبژاردن دیاری دەکرێت.

فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیار بوو مانگی ئایار هەڵبژاردن بکرێت بەڵام ئەستەمە مانگی ئایار هەڵبژاردن بکرێت بۆیە هەڵبژاردن دەکەوێتە مانگی حوزەیران.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر هەموو ئیشەکان بە باشی بەڕێوەبچن، پێدەچێت هەفتەی داهاتوو رۆژی هەڵبژاردن دەستنیشانبكرێت.

هەروەها، داوایکرد دوای بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لایەنە سیاسییەکان پێداچوونەوە بە خۆیاندا بکەن و هەڵبژاردن لەسەرووی بەرژەوەندی خۆیان ببینن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە