کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قاسم ئەعرەجی:پێویستە رۆشتنی هاوپەیمانان لە عیراق بە رێككەوتن بێت

.

03:25 PM - 24/02/2024

 

ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق ڕایگەیاند، هاتنی هاوپەیمانان لەسەر داوای  وڵاتەكە بووە و پێویستە دەرچوونیشیان بە ڕێككەوتن بێت. دەشڵێت ، ئێستا ماددەی هۆشبەر بە پلەی یەكەم مەترسی بۆ سەر عیراق هەیە .

قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق، لە شەشەمین دیداری نێودەوڵەتیی بەغدا رایگەیاند،نابێت ڕاستەوخۆ بە هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بوترێت بڕۆن ، بەڵكو دەبێت ڕێككەوتنی دوو قۆڵی لەگەڵ ئەو هێزانە بكرێت،راشیگەیاند،بۆ ئەم پرسە لیژنەی هاوبەش هەیە و حكومەت چاوەڕێی تەواوبوونی كاری لیژنەكانە. قاسم ئەعرەجی لە درێژەی وتارەكەیدا باسی لە مەترسییەكانی سەر عیراق كردوو رایگەیاند، ئێستا ماددەی هۆشبەر بە پلەی یەكەم هەڕەشەیە بۆ سەر عیراق  نەك داعش.

 

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە