کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی هەرێم : وەزارەتی دارایی عێراق داوای لیستی مووچەی مانگی شوبات دەكات

.

01:47 PM - 24/02/2024

 

بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی و بۆناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەزارەتی دارایی عێراق داوای لیستی مووچەی مانگی شوبات دەكات.

 

سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: وەزارەتی دارایی عێراق داوای لیستی مووچەی فەرمانبەرانی كردووە بۆ مووچەی مانگی شوبات، داواكارییەكەش بۆ ئەوەیە بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان بنێردرێت.

 

سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان وتیشی، بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی چەند خاڵێكی تێدایە، پێویستە حكومەتی ھەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەندیی وەكو خۆی جێبەجێی بكەن.

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە