کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆبوونەوەیەكی گرنگ لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەنجام دەدرێت

.

01:40 PM - 24/02/2024

رۆژی دووشەممە لیژنەی دارایی و وەزیری دارایی عیراق لەسەر بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی كۆدەبنەوە.

عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی عیراق رایگەیاندووە، رۆژی دووشەممە لەگەڵ وەزیری دارایی كۆدەبینەوە و لە كۆبوونەوەكەدا بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم تاوتوێ دەكەین.

ناوبراو ئەوەشی خستووەتەڕوو، دەبێت موچە راستەوخۆ لە رێگەی بانكە باوەڕپێكراوەكانەوە بگاتە دەستی فەرمانبەرانی هەرێم.

جەختیشی كردووەتەوە، ناردنی 618 ملیار دینارەکە لەلایەن حکومەتی عیراقەوە بۆ فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامدەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە