کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەبارەی خشتەی بودجە ساڵی 2024 وە داوایەکی بەپەلە لە حکومەت دەکرێت

.

02:56 PM - 23/02/2024

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق  داوای خێراکردنی  ناردنی خشتەی بودجەی ساڵی 2024 دەکات لەلایەن حکومەتەوە.

مستەفا ئەلکەراوی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق، داوای کرد پەلە بکرێت لە ناردنی خشتەکانی بودجە لە حکومەتەوە بۆ ئەوەی بتوانرێت لە چوارچێوەی ئەنجوومەنی نوێنەران یاسایان بۆ دابنرێت و دۆخی ئابووری و دارایی  بەدروستی بڕوات.


رۆژی سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند" حکومەت بەردەوامە لە وردبینی لە خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024 و دوای تەواوکردنی وردبینییەکان، خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024 دەنێردرێتە ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە