کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەندێشە و ڕەفتار

.

02:30 PM - 23/02/2024

ئەندێشە و ڕەفتار؛ هەڵبژاردەیەكە لە ئەندێشەی كەسایەتییە ناسراوەكانی جیهان، بەهرۆز سەفاجو كۆیكردووەتەوە و  خاتوو"لیلۆز ئیبراهیم ئەحمەد" كردوویەتی بە كوردی و چاپی دووەمی بڵاودەبێتەوە.

دكتۆر ژینۆ عەبدولڵا سەرپەرشتیاری چاپی دووەمی بەرهەمەكە ڕایگەیاند: ئەم كتێبە هەڵبژاردەیەكە لە وتە و پەندی نووسەران و بیرمەندانی جیهان، دەتوانین بڵێین بەهێزترین ئەو چەمك و بڕوایانەی لەخۆگرتووە كە نووسەران لە ئەزموونێكی دوور و درێژدا پێیگەیشتوون. كتێبەكە وەك ڕۆحی بیر و ئەندێشەی ئەو بیرمەند و نووسەرانە دەردەكەوێت كە لە لەبارەی هەر چەمكێكەوە بۆچوونی خۆیان دەربڕیوە.

ئاماژەی بەوەیشدا، خوێندنەوەی ئەم كتێبە گەشتێكە بەنێو بەهێزترین وتە و پەند و ئامۆژگاریی ئەو نووسەرانەی دوای خوێندنەوەی هەزار كتێب توانای گوتنی ڕستەیەك، یان وتەیەكیان هەبووە، بۆیە كتێبێكە ئەزموونی خوێنەرەكەی گەلێك دەوڵەمەند دەكات...

شایەنی ئاماژە پێكردنە، چاپی یەكەمی ئەم بەرهە  ساڵی 2004 ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی خاك بڵاوی كردبوەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە