کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاڵاوگەی بێجی کرایەوە

.

11:22 AM - 23/02/2024

دوای ئەوەی زیاتر لە 10ساڵ بوو پاڵاوگەی بێجی لە کارکەوتبوو، لە ئێستادا لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عیراقەوە جارێکی تر پاڵاوگەکە کرایەوە.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، دوای بەگەڕ خستنەوەی پاڵاوگەکە، لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانێ عیراقەوە پاڵاوگەکە جارێکی تر کرایەوە.

هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە،  دوای ئەوەی ئامێر و کەرەستەکانی لە ھەرێمی کوردستانەوە گەڕێندرانەوە، ساڵی رابردوو کارەکانی  بەگەڕ خستنەوە  پاڵاوگەی بێجی دەستیپێکرد.

پاڵاوگەی بێجی گەورەترین پاڵاوگەی عیراقە و رۆژانە دەتوانێت ١٥٠ھەزار بەرمیل نەوت بپاڵێوێت، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران پێشتر رایگەیاندبوو بە خستنەوەکاری تەواوەتی پاڵاوگەکە عێراق پێویستی بە ھاوردەکردنی بەرھەمەکانی نەوت لە دەرەوە نامێنێت.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە