کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نمەباران دەبارێت و ئەگەری بارینی بەفرهەیە

.

10:47 AM - 23/02/2024

 کەشناسی هەرێم کەسی پێشبینی کراوی دوورۆژی داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە نمەباران دەبارێت و ئەگەری بارینی بەفر هەیە.

بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند" بەپێی پێشبینییەکان ئەمرۆ هەینی کەشی ئاسمان  نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، هەروەها نمە بارانی کەم دەبارێت لە ناوجە جیاجیاکاندا  بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک.

 هاوکات ئاشکراشیکرد، ئەگەری بارینی بەفر هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان.

هەربەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، سبەینێ شەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 18
سلێمانی : 17
دهۆک : 17
کەرکوک : 19
هەڵەبجە : 17
زاخۆ : 18
سۆران : 14
حاجی ئۆمەران : 7
گەرمیان : 21.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە