کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەهەولێر داوادەکرێت پارێزگاری لە و درۆنە بکرێت کە لە ئاسمانی ناوچەکە دەبینرێت

.

09:23 AM - 23/02/2024

سەرۆکایەتی شارەوانی بەحرکە داوا لە هاوڵاتیان و دانیشتوانی ناوچەکە دەکات کە هیچ کاردانەوەیەکیان نەبێت بەرامبەر ئەو درۆنەی کە لە چەند رۆژی داهاتوودا لە ئاسمانی ناوچەکە دەبینرێت.


سەرۆکایەتی شارەوانی بەحرکە رایگەیاند، داوا لە هاووڵاتیانی دانیشتـــووی ناحـــیەی بەحــــرکە دەکەین، هـیچ کاردانەوەیەکیان نەبـــێت بەرامـــبەر ئـــەو درۆنــــــەی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە ئاسمانی بەحرکە دەبینرێت.

هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە، تەنها بۆ مــەبەســتی ڕوپێوی کردنی ئەندازەیی سنوری شــارەوانی بەحــرکە بەکاردەهێـــنرێت و بەشێوەیەکی رەسمی مۆڵەتی فڕینی لەلایەنی ئەمنیەوە بۆ وەرگیراوە.

لە ئاگادارییەکەی شارەوانی بەحرکەدا هاتووە، هەرکەسێک هەر سەرپێچییەک ئەنجام بدات  ریککاری یاسایی لە بەرامبەردا دەگیرێتە بەروو رووبەڕووی یاسادەبێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە