کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دادگای باڵای فیدراڵی لەسەر پرسێکی گرنگ کۆدەبێتەوە

.

09:53 AM - 18/02/2024

ئەمرۆ یەکشەممە دادگای باڵای فیدراڵی عیراق  لەسەر پرسێکی گرنگ و تایبەت بەهەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.


بەپێی نەخشەی  دادگای فیدراڵی عیراق، ئەمڕۆ یەکشەممە بڕیارە دادگای باڵای فیدراڵی عیراق لەسەر سکاڵایەکی تایبەت  بەیاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە.


لەم بارەیە سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبیژی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان رایگەیاندبوو" یەکێتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردندایە و لە ئێستادا چاوەڕوانی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی دەکەین لەسەر ئەو سکاڵایەی تۆمارکراوە و بڕیاری دادگاش هەرچی بێت رێزی لێدەگرین"


هەروەها ھەر ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی تاوتوێی سکاڵایەکی دیکە دەکات  لە بارەی جێبەجێنەکردنی یاسای بودجەی گشتییەوە کە لەسەر ھەردوو سەرۆکوەزیرانی ھەرێم و عیراق تۆمارکراوە و تێیدا داواکراوە مووچەخۆرانی ھەرێمیش ھاوشێوەی ناوچەکانی تری عیراق لە کاتی خۆیدا مووچەکانیان وەربگرن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە