کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەروەردەی هەولێر لەبارەی پشووی سبەینێوە بڕیاریدا

.

09:21 PM - 17/02/2024

لەبارەی پشووی سبەینێوە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ئاشكرایكردووە: بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتی بارو دۆخی کەش و هەوا بۆ بەیانی ١٨-٢-٢٠٢٤، ڕێژەی باران بارین بە پچڕ پچڕ دەبێت، ئەوەش کاریگەری ئەوتۆی نابێت لەسەر دەوامی قوتابخانەکان.

دەشڵێت: هەر بۆیە بۆ بەیانی یەکشەممە، ١٨-٢-٢٠٢٤ دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن لە هەولێر ئاسایی دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە