کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەیامێک لە عەشیرەتی عوزێرییەوە

.

10:43 PM - 12/02/2024

 عەشیرەتی عوزێرییەکان پەیامێک ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەکەن و  دەڵێن" هەر لەسەرتاوە ئێمە دژی دروستکردنی هەر قەڵاو دیوە خانێکبووین بخزێندرێتە پاڵ ناوی هیچ حزبب و دەستڕۆشتوویەکەوە"

دەقی پەیامەکە،،،،،

 

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

بەڕێز بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

 

بەپێویستمانزانی بەناوی خۆموو خزمانەوە ئەم رونکردنەوە بنوسم

ئێمە لەخزمانی( عوزێری ) دەستخۆشی لەهەردەست پێشخەرییەکی هاوشێوە دەکەین بۆڕێگریکردن لەکەڵەگایی و ڕێگری و سەرانەو دەربەگایەتیەک لەژێر هەرناو ناونیشانێکدابێت بەڵام، دەبێت ئەوەبزانین هەر لەسەرتاوە ئێمە دژی دروستکردنی هەر قەڵاو دیوە خانێکبووین بخزێندرێتە پاڵ ناوی هیچ حزبب و دەستڕۆشتوویەکەوە، بەتایبەت عەشیرەتێکی خاوەن تەسحیەو موزەحی وەک  ئێمە کەخاوەنی سەدان شەهیدو داستان وخەباتین ، هەرچەندە هەڵەبەهەڵە چارەسەرناکرێت ئێمە وەک ڕیش سپی و خاوەن هەڵوێست دەڵێن هەرکەسێک لەیاسای دەرچوو پێویستە لەڕێگەی یاساوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت ، بەڵام ئەوەش ڕوونە لەماوەی ڕابردوو لەگەڵ کێ کاریکردوەو ، ئێستا باشترین ڕێگە ئەوەیەکە دوای ئەو کاردانەوانەیە کێ بەرپرسە لەم دۆخە ڕادەستی دادگا بکرێت ئێمەش پشتیوان دەبین ، بەڵام پاراستنی شکۆو ناو ناوبانگی عوزێریەکان لەئەستۆی ئێوەو ئێمەو هەموومانە چونکە قەڵاکە باخيكي گەنجێکی عوزێربووە نەک هی عەشیرەتی عوزێری، ئەوە لەبەرچاوبگرن خزمانی عوزێری لەشاخەوە تاشار لەخزمەتی شۆڕش و هەموو قۆناغەکانیدا بوون بۆیە داواکارین ئێوەش هەڵوێستی ئێمە و شعوری خزمانمان لەبەرچاو بگرن ناوناوبانگی باوباپیرانمان و خۆمان بپارێزن .

 

لەگەڵ ڕێزی

دارای حاجی ئیبراهیمی چەرمەگا

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە