کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رونكردنەوەیەکی کورت لە بەشی هەواڵی سەتەلایتی گەلی کوردستانەوە

.

10:37 PM - 12/02/2024

لەکاتێکدا کە زۆربەی کەناڵ و سەرچاوە میدیاییەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی پیشەییانەو بەرپرسیارانە، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسا و بەسزا گەیاندنی تاوانباران، سەرقاڵی روماڵکردنی  ئۆپەراسیۆنی جێبەجێکردنی بریارێکی دادگاو چەسپاندنی یاسابوون لەبەرامبەر کەسێکی لە یاسا دەرچوو، کەسێک کە لە ژێر ناونیشان و ئەرکی پیرۆزیی سەربازیی ستەم و تاوانی لەبەرامبەر خەڵکدا ئەنجامداوە، کەچی میدیای  شاسوار عەبدولواحيد ، لەسەر  ئەو رووداوە و سەرپێچی و تاوانەکانی  کوێخا دێرینی تۆمەتباری راکردو لەیاسا ،  دوور لەهەموو بەهاو ئاکارێکی میدیایی و ئەخلاقی و پیشەیی و کوردانە، بەشێوەیەکی زۆر نابەرپرسیارانە ،کۆمەڵێک پروپاگەندەی رەش بەناوی هەندێ بەناو سەرچاوەی نادیار کە سەرچاوەکەیان خودی شاسوار عەبدولواحید خۆیەتی بڵاوکراونەتەوە، ئەوان بەم چەواشەکارییە ، پەردە لەسەر  مەرامە راستەقینەکانی خۆیان هەڵماڵی کە ساڵانێکە لەپێناو کۆکردنەوەی دەنگی هاوڵاتیان، سەری زمان و بنی زمانیان، ڕێزگرتن لە سەروەری یاساو پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان و بەفیرونەدانی  ماڵ و موڵکی گشتی بوو ، بەڵام کاتێ ئەمرۆ دەزگا پەیوەندیدارە  حكومییەکان هەوڵی چەسپاندنی یاسا  و گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان دەدەن بۆ سزادانی سەرپێچیکاران . کەچی میدیای شاسوار عبدالواحيد بەشێوەی راستەوخۆ پەیامەکانیان دەخەنە خزمەتی کەسانی تومەتبار و  یاساشكێن و ڕاکردو لەدادگا.

 

ئێمە هیچ ناڵێین لەسەر ئەم رەفتارەیان ، وەڵامەکە بۆ جەماوەری کوردستان بەتایبەتی بۆ جەماوەری وشيارو تێکۆشەری سلێمانی بەجێ دێڵین. تەنها بە شاسوار و میدیاکەی دەڵێین، ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە جەماوەری سلێمانی  یە کە شاگەشکەن بە سزادانی تاوانباران . دڵنیاین رۆژێکیش دێت، بوخەڵکی سلێمانی روون دەبێتەوە کە بۆچی ئێوە ئەوەندە  نیگەرانن لە سزادانی کەسانی یاساشكێن .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە