کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ژوری بازرگانی سلێمانی راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

.

08:41 PM - 12/02/2024

ژوری بازرگانی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا سوپاسی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت دەکات و ئاماژەی بەوەداوە، سەلماندیان سەلماندیان کە شاری سلێمانی ژینگەیەکی ھێمن و لەبارە بۆ سەرجەم وەبەرھینەران و سەرمایەدار و بازرگان وکاسبکارێک کە سەروەت و سامانیان ھەمیشە پارێزراوە.

دەقی راگەیەندراوەکە،،،،،

وەک ھەموولایەک ئاگادارن لەماوەکانی رابردودا بازرگانێکی شاری سلێمانی لەلایەن چەند چەکدارێکەوە بەشێوەیەکی نایاسایی و دوور لە ھەموو بەھایەکی کۆمەڵایەتی دەستدرێژی کرایە سەرو بەسەختی بریندارکرا.


ئێمە وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی وێرای ئیدانەکردنی ئەم دەستدرێژیەی کراوەتەسەر یەکێک لەبازرگانەکانی شاری سلێمانی لەھەمان کاتدا بەئەرکی خۆماندەزانین بەرگری لەھەموو مافەکانی (بازرگانان ـ پیشەوەران ـوەبەرھێنەران) بکەین بەبێ جیاوازی.


لێرەدا وەک ژووری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی بڕیاری ئەمڕۆی دادگا کەفەرمانی دەستگیرکردنی(تومە تباران)ی دەرکردووە بەرزدەنرخێنین وسوپاسی ھەموولایەنی پەیوەندیدار دەکەین کەبەوپەڕی بەرپرسیارێتیەوە داکۆکیان لەم دۆسیە ھەستیارەکرد بۆچەسپاندنی سەروەری یاسا.


دەستخوشی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین بۆ پاڵپشتی کردنیان  بۆ باڵا دەست بوون و سەوەری یاسا، سەلماندیان کە شاری سلێمانی ژینگەیەکی ھێمن و لەبارە بۆ سەرجەم وەبەرھینەران و سەرمایەدار و بازرگان وکاسبکارێک کە سەروەت و سامانیان ھەمیشە پاریزراوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە