کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا لەهەرێمی کوردستان دادەمەزرێن

.

04:34 PM - 12/02/2024

هەموو هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرای دانیشتوانی هەرێمی کوردستان مافی دامەزراندنیان پێدەدرێت.

بەدرییە حسێن، پەرلەمانتاری یەکێتی لەدوای ئەوەی ئەمڕۆ  سەردانی ئەنجومەنی ڕاژەی فیدراڵی کرد لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاژەی فیدراڵی دکتۆر محمود التمیمی، پێشواز لێکرا .

ئەو پەرلەمانتارە رایگەیاند"محمود التمیمی  پێی ڕاگەیاندون  کە  ٣/١٥ لینکی دامەزراندن دەکرێتەوە بۆ ماوەی ٢١ ڕۆژ هەموو هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا ماستەر و دکتۆرای دانیشتوی هەرێمی کوردستان  مافیان هەیە و دەتوانن لە ڕێگەی ئەنجومەنی ڕاژەی فیدراڵیەوە داوای دامەزراندن پێشکەش بکەن بە مەرجێ ئامادەبن لە دامودەزگاکانی حکومەتی فیدرالی کاربکەن"

هەروەها پەرلەمانتار بەدرییە حسێن ئاماژەی بەوەشدا، تەنها خوێندکاری ئەو زانکۆیانە مافی دامەزراندنیان ئەبێت کە دانپێدانراون،چونکە وەزارەت خوێندنی باڵای فیدراڵی کۆد بە خوێندکاری ئەو زانکۆیانە دەدات  کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای فیدڕاڵیەوە دانیان پێدا نراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە