کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سزای یەک ملیۆن دینار بۆ ئەو پەرلەمانتارانە دەرچوو کە ئەمڕۆ ئامادەی کۆبونەوەی پەرلەمان نەبوون

.

04:18 PM - 12/02/2024

ئەمڕۆ دووشەممە، پەرلەمانی عیراق کۆبوەوە و خوێندنەوەی بۆ سێ پرۆژە یاسا کرد، ئەو پەرلەمانتارانەشی ئامادە نەبوون سزای یەک ملیۆن دینار دران.

ئەمڕۆدووشەممە پەرلەمانی عیراق کۆبوەوە و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسای ھەمواری یەکەمی یاسای ھاتووچۆی ژمارە ٨ی ساڵی ٢٠١٩ ئەنجامدا، ھەروەھا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای ھەمواری یەکەمی یاسای نەشتەرگەری چاندنی ئەندامانی مرۆڤ و رێگری کردن لە بازرگانی کردن پێوەی ئەنجامدا.


هاوکات موحسن مەندەلاوی سەرۆکی کاتیی ئەنجومەنەکەش بڕیاریداوە بەبڕی یەک ملیۆن دینار سزای ھەر پەرلەمانتارێک بدرێت کە لە دانیشتنەکەدا  ئامادەییان نەبووە، کە لە دانیشتنەکەدا ١٦٨ ئەندام ئامادەبوون.

هەروەها لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا،پەرلەمانتارێک لەجێی پەرلەمانتارێکی تر سوێندی یاسایی خوارد.


بڕیارە سبەینێش پەرلەمانی  عیراق کۆببێتەوە و شەش بڕگە تاوتوێ بکات و لە بڕگەی یەکەمدا لێپرسینەوە لەگەڵ سەرۆکی تۆڕی راگەیاندنی عیراق بکات.


دواتریش خوێندنەوەی یەکەم بۆ چوار پڕۆژەیاسا دەکرێت، کە بریتین لە پڕۆژەیاسای تۆمارکردنی گیانلەدەستدان و لەدایکبوون، ھەروەھا پڕۆژەیاسای وەرگرتنی زانیاری و ھەڵوەشانەوەی بڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش و دەستەی باڵا بۆ پەرەدان بە ژنان.


لە کۆتا بڕگەشدا، خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای پەسەندکردنی کۆماری عیراق لەسەر پرۆتۆکۆلی ھەمواری ماددەی ٥٠ و ٥٦ لە رێککەوتنی فڕۆکەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی بۆساڵی ١٩٤٤ دەکرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە