کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەزگای ئاسایشی هەرێم: لەسەر سەرانە وەرگرتن و هەڕەشەكردن فەرمانی دەستگیركردن بۆ كوێخا دێرین دەركراوە

.

03:24 PM - 12/02/2024

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت، فەرمانی دەستگیرکردنی کوێخا دێرین لەسەر داواکردنی سەرانە و پارەوەرگرتن و هەڕەشەبووە لە سەرمایەدارێکی سلێمانی .

لە روونکردنەوەیەکدا دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەكردووە، پاش ئەوەی سەعات 12:10 دەقیقەی شەوی  29 لەسەر 30ـی 1ـی 2024، لە گۆڕەپانی ئۆتۆمبێلی بەردەم  یانەی کۆمەڵایەتی سلێمانی تەقە لە هاوڵاتی "ئەحمەد کامیل فەقێ" سەرمایەدار کرا و بەهۆیەوە بریندارکرا.

دەشڵێت، دوای رەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی وردی هێزەکانمان دەستپێکرد، سەرئەنجام لە رۆژی  30ـی 1ـی 2024، بە پپێی مادەی  405  - 31ـی یاسای سزادانی عیراقی، تۆمەتباری سەرەکی و تەقەکەر "ئەحمەد عەبدولرەزاق عەلی" دەستگیرکرا.

‎لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناو و دەرکەوت تۆمەتبارێکی دیکە  بە ناوی  ئومێد کەمال هاوکاری کردووە کە هاوپیشەیەتی و هەردووکیان پێشمەرگەن لەلای دێرین  ئەحمەد  محەمەد، ناسراوە بە کوێخا دێرین و بە بڕیاری ناوبراو تاوانەکەیان کردووە.

‎پاشان رۆژی 5ـی 2ـی 2024، تۆمەتبار ئومێد کەمال کە هاوکاری کردووە دەستگیرکرا.

‎"ئێستا، کوێخا دێرین فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە  بە پێی مادەی 405  - 31ـی   لە یاسای سزادانی  عیراقی کێشەکەشی لەسەر داواکردنی سەرانە و پارەوەرگرتن و هەڕەشەبووە  لە سەرمایەدارێکی سلێمانی ". لە راگەیەندراوەكەی دەزگای ئاسایشی هەرێمدا هاتووە.

بۆیە دەڵێت، هەر لەو چوارچێوەیەدا دادوەر بڕیاریدا دەستبگیرێت بەسەر ماڵ و سامانی گوازراوە و نەگوزارەوەی تۆمەتبار دێرین  ئەحمەد و رووخاندنی سەرجەم ئەو ماڵ و شوێنانەی  کە بە زیادەڕۆیی کرابوونە سەر موڵکی گشتی.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە