کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سوودانی سەردانەکەی بۆ ئیمارات هەڵوەشاندەوە

.

02:22 PM - 12/02/2024

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانەکەی بۆ دوبەی بۆ بەشداریکردن لەلوتکەی نێودەوڵەتی حکومەتەکان ھەڵوەشاندەوە و داوای لێبوردنی نارد بۆ سەرۆکی ئیمارات.

سودانی لە پەیامێکدا کە ئاراستەی سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو (ئیمارات) شێخ محەمەد بن زاید ئالنەهیان کردبوو، داوای لێبوردنی خۆی پێشکەش کردبوو هەروەها رایگەیاندبوو کە "تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لەبری ئەو و وەک نوێنەری فەرمی سەرۆکوەزیرانی عیراق دەگاتە ئیمارات، بەبێ ئەوەی ھۆکاری بەشدارینەکردنەكەی ئاشكراكردبێت ".

لوتکەی نێودەوڵەتی حکومەتەکان لەدوبەی ئەمڕۆ دەستیپێکردو سێ ڕۆژ بەردەوامدەبێت، کە تێیدا سەرۆکوەزیرانی دەوڵەتانی ناوچەیی و جیهانی، گفتوگۆ و کۆبوونەوە دەکەن بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان و سەرنجخستنەسەر پلانی وڵاتان بۆ داهاتوو و پەرەپێدانی تەکنەلۆجیا و چەندین بابەتی دیکە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە