کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری بەرگری ئەمریكا دەسەڵاتەكانی بۆ جێگرەكەی گواستەوە

.

01:54 PM - 12/02/2024

وەزیری بەرگری ئەمریكا جارێكی تر بەهۆی نەخۆشیەكەیەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە و بەهۆیەوە سەرجەم دەسەڵاتەكانی بۆ جێگرەكەی گواستەوە .

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پێنتاگۆن )ڕایگەیاند لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریكا جارێكی تر بەهۆی تێكچونی دۆخی  تەندروستییەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

پات ڕایدەر وتەبێژی وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكرد دوێنێ یەكشەممە ئۆستن دەسەڵاتەكانی گواستۆتەوە بۆ كاپلین هیكس-ی جێگری، ناوبراو ئەركەكانی ئۆستن لە ئەستۆ دەگرێت لەكاتێكدا چارەسەر وەردەگرێت، تەئكیدیكردەوە كە كۆشكی سپی و كۆنگرێس لەم بابەتە ئاگاداركراونەتەوە. ڕایدەر ئاماژەی بەوەشكرد، ئۆستین هەرگیز هۆشی لەدەست نەداوە و چارەسەری بێهۆشكەری بۆ نەكراوە و بارودۆخی باشتر دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە