کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كامێراكانی خاڵ بۆ خاڵ له‌دهۆك ده‌كه‌ونه‌ كار

.

01:29 PM - 12/02/2024

هاتووچۆی دهۆک لە ئاگادارییەکدا شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە لە ٢٠ی ئه‌م مانگه‌وه‌ کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە قەزای شێخانەوە تا ناحیەی رۆڤیا دەکەونە کار و سەرپێچی تۆماردەکەن. 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە" لە رۆژی سێشەممەوە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٤ کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە قەزای شێخانەوە تا ناحیەی رۆڤیا كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌ره‌كیی هه‌ولێر – دهۆك، دەکەونە کارکردن و سەرپێچی تۆمار دەکەن". 

دەشڵێت، زۆرترین خێرایی بۆ ئۆتۆمبێلی بچوک بە (١٠٠) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دیاریکراوە، خێرایی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانیش (٨٠) کیلۆمەتره‌ لە کاتژمێرێکدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە