کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری بەشێوەی كاش کەمکردەوە

.

01:18 PM - 12/02/2024

بانکی ناوەندیی عیراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە كە فرۆشتنی دۆلاری کاش بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.

ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، بانكی ناوه‌ندی عیراق رێژه‌ی خستنه‌ڕوی راگه‌یاند كه‌ 213 ملیۆن و 604 هه‌زار و 104 دۆلاری خستۆته‌بازاڕه‌وه‌، كه‌ 209 ملیۆن و 194 هه‌زار و 104 دۆلاری به‌شێوه‌ی حه‌واڵه‌بووە.

هەروەها، لەو بڕەش چوار ملیۆن و 410 هه‌زار دۆلاریشی به‌شێوه‌ی كاش بووە‌.

ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ 208 ملیۆن و 258 هەزار و 40 دۆلاری خستە بازاڕەوە و لەو بڕەش 13 ملیۆن و 270 هەزار دۆلاریان بەشێوەی نەختینە بووە.

لە ئێستادا نرخی 100 دۆلار لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم بە 152 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە