کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرۆژەیەکی کارەبا لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت

.

10:57 AM - 12/02/2024

کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، له ‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانماندا و له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8٪ی كاره‌با و به‌بڕی زیاتر له‌ 187 ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با لە سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانیدا هاتووە کە، پڕۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ دانانی دوو گۆڕەری 400 كه‌ی ڤی ئه‌ی بۆ یارمەتی هه‌ردوو محاویله‌ی ژماره 28 و 29 له‌فیده‌ری 173ی وێستگه‌ی چوارباخ بۆ گه‌ڕه‌كی قالاوا، هەروەها دانانی دوو گۆڕەری یارمەتیدەر بۆ گۆڕەری 13، فیده‌ری 21 له‌گه‌ڵ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تۆڕی گۆڕەری 13 له ‌سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی/خۆرئاوا.

‌دەشڵێت، بودجه‌ی پڕۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له 187 ملیۆن و 226 هەزار و 500 دینار و بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی 90 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واوبکرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە