کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بكوژانی دوو براكه‌ی كەركوك ده‌ستگیركران

.

10:40 AM - 12/02/2024

لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بكوژانی دوو براكه‌ی گه‌ڕه‌كی ده‌روازه‌ی شاری كه‌ركوك ده‌ستگیركران و هۆكاری تاوانه‌كه‌شیان بۆ كێشه‌ له‌سه‌ر پاره‌ گه‌ڕاندۆته‌وه‌.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە شاری‌ كەركوك رایگەیاند، شەوی رابردوو لە گەڕەكی دەروازەی شاری كەركوك رووداوێكی‌ تەقەكردن روویداوە.و لە ئەنجامدا دوو گەنج كوژران كە برای یەكترن.

سەرچاوەكە باسی‌ لەوەشكرد، چوار كەس ماتۆڕسكلیان پێبووە و پێشتر یەكتریان ناسیوە، لەگەڕەكی دەروازە بۆتە دەمەقاڵەیان، دووانیان كە دەمانچەیان پێبووە، تەقەیان لە دووانەكەی‌ تر كردووە، دەستبەجێ‌ یەكێكیان گیانی‌ لەدەست داوە و ئەوی‌ تریش بە برینداری‌ رەوانەی‌ نەخۆشخانە كراوە، بەڵام دواتر گیانی‌ لەدەستداوە.

عامر نوری وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای كەركوك لە بارەی رووداوەكەوە  رایگەیاند، دوای ئەوەی هێزەكانیان ئاگاداركرانەوە لەڕووداوێكی كوشتنی دووبرا، لەگەڕەكی دەروازەی شاری كەركوك، دەستبەجێ تیمەكانیان گەیشتنە شوێنی رووداوەكە ، توانرا بكوژانی دوو براكەی گەڕەكی دەروازەی شاری كەركوك دەستگیربكرێن، هۆكاری تاوانەكەشیان بۆ كێشە لەسەر پارە گەڕاندۆتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە