کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خانەوادەی شێخ نوری شێخ فەخرەدین تاڵەبانی دەكات

.

10:24 AM - 12/02/2024

‎بەڕێزان بنەماڵە و کەسوکاری شێخ نوری شێخ فەخرەدینی تاڵەبانی

‎بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیاری ئاینی و کۆمەڵایەتی (شێخ نوری شێخ فەخرەدینی تاڵەبانی) باوکی شەهید دکتۆر هەڵمەتمان پێگەیشت.

‎بۆ ئەم خەمە  گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە، خزمانی شێخانی تاڵەبانی و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە نموونەی باڵای خەبات و تێكۆشانن لەپێناو كوردستان.

‎لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت 

‎دڵسۆزتان 

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 

‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە