کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەراسیمی ٤٥ساڵیادی سەركەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو

.

07:59 PM - 11/02/2024

 

ئەمڕۆ شاری هەولێر سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە یاوەری د. مەجید حەمەدەمین ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی٣ی هەولێری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەشداریكرد لە مەراسیمی چل و پێنجەمین ساڵیادی شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران ، بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە كونسڵ و دیبلۆماتكارانی ووڵاتان و سەرۆك و سكرتێر و نوێنەری حیزب و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان لە كونسڵخانەی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو. 

 

 

لە مەراسیمەكەدا سەعدی ئەحمەد پیرە لە ووتەیەكدا بەو بۆنەیەوە، بە نوێنەرایەتی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان پیرۆزبایی لە گەلانی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد 

 

هاوكات تیشكی خستەسەر دۆستایەتی و پەیوەندی لەمێژینەی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی ئەو هەماهەنگی و هاوكارییە مرۆیی و سەربازییانەی كە لە قۆناعە جیاجیاكاندا پێشكەش بە  كۆمەلانی خەڵكی كوردستانیانكردوە 

 

هەر لە كاتی كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجە و كۆڕەوەكەی ساڵی ١٩٩١  تا دەگاتە هاوكارییە سەربازییەكانی ئەم دواییە لە كاتی ڕووبەڕووبونەوەی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش بەتایبەتیش دورخستنەوەی مەترسییەكانی ئەو ڕێكخراوە تیرۆرستییە لەسەر شاری هەولێر و ڕزگاركردنی مەخمور ، ئەمانە هەمووی جێگای ڕێز و ستایشن و پێویستە وەك ڕاستیەكی مێژوویی لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا لەبەر چاو بگیرێت لەیاد نەكرێت . 

 

لەلایەكی ترەوە كۆماری ئیسلامی ئێران سنورێكی دوورو و درێژی لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیە ئەمەش پەیوەندییەكی ئابوری و بازرگانی گەورەی هەمەجۆری لەنێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران بنیادناوە ، بۆیە خوازیارین ئەو دۆستایەتی و پەیوەندییانە لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندی هەردوو گەلی كورد و گەلانی ئێران پەرە پێ بدەین  

 

دواتر نەسروڵڵا زارع رەشنوودی كونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئیران لە ووتەیەكدا بەخێرهاتنی ئامادەبووانی كرد و سوپاسی بەشداریكردنیانی كرد لە مەراسیمی چل و پێنجەمین ساڵیادی شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران  ، ئاماژەشی بە پەیوەندی سیاسی و ئابوری و بازرگانی نێوان هەردوولا كرد ، هاوكات بەكورتی تیشكی خستەسەر بارودۆخی سیاسی ناوچەكە بەگشتی .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە