کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەفتەی رابردوو عیراق هیچ بڕە نەوتێكی هەناردەی ئەمریكا نەكردووە

.

05:08 PM - 11/02/2024

ئیدارەی زانیارییەكانی وزەی ئەمریكا رایگەیاند، عیراق لەهەفتەی ڕابردوودا هیچ بڕە نەوتێكی هەناردەی ئەمریكا نەكردوە، ئەوەش لەكاتێكدایە  هەفتەی پێشووتر 205 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەو وڵاتە كردووە.

ئیدارەی وزەی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمریكا لە هەفتەی ڕابردوودا بەتێكڕا ڕۆژانە 5 ملیۆن‌و 459  هەزار بەرمیل نەوتی لە حەوت وڵات كڕیووە، بەراورد بەهەفتەی پێشتر كە 4 ملیۆن و  940  هەزار بەرمیل نەوت بووە بڕی   519  هەزار بەرمیلی رۆژانەی زیادكردووە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، هەفتەی رابردوو ئەمریكا رۆژانە 3 ملیۆن و 539 هەزار بەرمیل نەوتی لەوڵاتی كەنەداوە هاوردە كردووەو بەو ژمارەیەش لە پلەی یەكەمدا هاتووە، لە دوای ئەویش مەكسیك و بەرازیل لە پلەی دووەم و سێیەمدا هاتوون.

باسی لەوەشكردووە، عیراق لەهەفتەی ڕابردوودا هیچ بڕە نەوتێكی هەناردەی ئەمریكا نەكردوە، ئەوەش لەكاتێكدایە  هەفتەی پێشووتر 205 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریكا كردووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە