کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بانكێكی جیهانی پێشبینی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دەكات

.

05:00 PM - 11/02/2024

بانكی (یو بی ئێس)ی جیهانی پێشبینی دەكات، لەساڵی 2024دا نرخی زێڕ زیاتر بەرزبێتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە پێشبینییەكان ئاماژەن بۆ ئەوەی یەدەگی فیدراڵی ئەمریكا دەست بە دابەزاندنی رێژەی سوود بكات.

بانكی یو بی ئێس رایگەیاندووە، پێشبینیدەكەن زێڕ بەرزبێتەوە بەهۆی پێشبینییەكانی بەرزبوونەوەی رێژەی سوودی بانكی ناوەندی ئەمریكاوە، هەروەها پێشبینیش دەكرێت زێڕ تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ بگاتە دوو هەزار و 500 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەك.

پێشبینی بەرزبوونەوەی زێڕ لەكاتێكدایە، هێشتا نادڵنیایی زۆر هەیە سەبارەت بەكاتی كەمكردنەوەی رێژەی سوود، لەلایەن یەدەگی فیدراڵی ئەمریكاوە.

هەفتەی رابردوو بانكی ناوەندیی ئەمریكا بڕیاری خۆی راگەیاند، كە لەمانگی شوباتدا رێژەی سوود وەكو خۆی بهێڵێتەوە، ئەمە جگە لەوەی هیواكانی كەمكردنەوەی رێژەی سوودی لە مانگی ئاداردا كەمكردەووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە