کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

‎کەرکوک شارێکی کوردستانیە

.

03:38 PM - 09/02/2024

عمر حاجی ئەحمەد

‎کەرکوک شارێکی کوردستانیە
‎مێژوو شاهێدی دەدات و واقیع ئەوەی سەلماندوە

‎بیست  ٢٠ساڵ لەمەوبەر سەرۆک مام جەلال لە مەجلیسی حکوم و لەبەردەم ئەنداماندا مورافەعەیەکی گەورەی کرد و بە نیشاندانی نەخشەیەکی کۆنی سەردەمی عوسمانیەکان بۆ هەمووانی ڕونکردەوە کە کەرکوک شارێکی کوردستانیە و لەو کاتەوە لەسەر کوردستان ئەژمار کراوە.
‎ئەم مرافەعە گەورەیەی مام جەلال ڕەنگە ئەو کات و ئێستاش بە دڵی ئەو هێز و لایەنانە نەبێت کە حاشا لە کوردستانی بوونی کەرکوک دەکەن و چاویان بە برایەتی و پێکەوە ژیان لەو شارە کوردستانیە هەڵنایەت، بەڵام مام جەلال ئاماژەی بەوەکرد ئەمە مێژوەو هەموو بەڵگەنامەکان کوردستانی بوونی کەرکوک دەسەلمێنن.
‎دوای ١٩ ساڵ و لە هەڵبژادنی ١٨/١٢/٢٠٢٣ خەڵکی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان بە مۆرکردنی پەنجەیان ئەو ڕاستیەیان سەلماندەوە کە کەرکوک شارێکی کوردستانیە و وەفادارییان بۆ مورافەعەکەی مام جەلال و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوپات کردەوە و سندوقەکانی دەنگدانیان سەوزکرد ، ئەو یەکێتیەی بە نەفەسی (کەرکوک قودسی کوردستانە) لە ئێستا و ڕابردووشدا بە خوێن و بە ماڵ و گیان پارێزەری کەرکوک بوە و چەندین داستانی پڕ سەروەری تۆمار کردوەو سەدان شەهیدی داوە لەو پێناوەدا .


‎لێپرسراوی مەڵبەندی ( ٩ ) ی شارەزوور

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە