کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ساڵانە مار بە 5.4 ملیۆن كەسەوە دەدات

.

10:55 AM - 06/02/2024

بەپێی ئامارەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی ساڵانە مار بە پێنج ملیۆن و چوار سەد هەزار كەسەوە دەدات و ژمارەی گیان لەدەستدانیش بەهۆی پێوەدانی مارەوە لەنێوان 83 هەزار بۆ 138 هەزار حاڵەتدایە.

 تەندروستی جیهانی ئەوەشیخستۆتەڕوو، نەبوونی دژە ژەهر لەسەرانسەری جیهاندا هەڕەشە لەژیانی ئەو كەسانە دەكات كە مار پێوەیان دەدات و پێویستە ناوەندە تەندروستییەكان كار بۆ بەرهەمهێنانی دژە ژەهرێك بكەن.

هەر بۆیە لەهەوڵێكی نوێدا لەوڵاتی كۆسەتریكا پزیشكان و زانایانی بواری تەندروستی مارە ژەهراوییەكان لەتاقیگەكەدا بەخێو دەكەن و ژەهرەكەیان دەخەنە جەستەی ئەسپەوە بۆ ئەوەی جەستەی ئەسپەكە ئەنتی بایۆتیك بۆ ژەهرەكە دروست بكات و دواتر ئەو ئەنتی بایۆتیكەی جەستەی ئەسپەكە وەك دژە ژەهر بۆ مرۆڤ بەكار بهێنرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە