کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێنتاگۆن هەڕەشەی توند لە عیراق دەكات

.

02:59 PM - 08/12/2023



سابیرنا سینگ وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، لەلێدوانێكدا رایگەیاند هێرشی گروپە چەكدارەكانی عیراق بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لەو وڵاتە شكستی هێناوە و سوپای ئەمریكا بەئەنجامدانی هێرشی توند و كاریگەر وەڵامی ئەو گروپانە دەداتەوە.
 وتیشی بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەی گروپە چەكدارەكان لەلایەن ئەمریكاوە بەردەوام دەبێت و لەكات و شوێنی گونجاودا بنكە و بارەگاكانیان دەكرێنە ئامانج.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا باسی لەوەشكرد مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعیراق لەسەر داوای حكومەتی  عیراقە و ئامانج لێی بەرەنگاربوونەوەی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشە. راشیگەیاند حكومەتی عیراق هەماهەنگی ئەمریكا دەكات بۆ پاراستنی هێزەكانی لەناوچەكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە